به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د ئه‌بولغه‌یز سکرتێری گشتیی کۆمکاری عه‌ره‌ب له کۆنفڕانسی میونشن ڕه‌خنه‌ی له هێرشی سه‌ربازیی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین گرت و ئه‌و کاره‌ی به "ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری سووریا" وه‌سف کرد.
ناوبراو گوتی: "من هه‌وڵێکی زۆرم دا له هۆکاری ئه‌و کاره‌ی تورکیا له خاکی سووریا تێبگه‌م. داوا له به‌رپرسانی تورکیا ده‌که‌م ئه‌و بنه‌مایه دیاری بکه‌ن که به‌و بۆنه‌وه ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازییان له وڵاتی دراوسێ ئه‌نجام دا."
ئه‌و لێدوانانه کاردانه‌وه‌ی توندی مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیای به‌دواوه بوو و ئیدعای کرد: ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه به‌پێی مافی ڕه‌وای تورکیا بۆ به‌رگری له خۆ و به‌پێی یاسا و ڕێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ئه‌نجام ده‌درێت.
چاووش ئۆغڵۆ ڕه‌خنه‌ی له بێده‌نگیی کۆمکاری عه‌ره‌ب له به‌رانبه‌ر داپه‌ڕی سه‌ربازیی وڵاتانی ڕۆژئاوا له ناوچه‌که به تایبه‌ت ئه‌مریکا گرت.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئانادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment