به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووری مه‌حموود وته‌بێژی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) داوا له حکوومه‌تی سووریا ده‌کات ئه‌رکه‌کانی بۆ به‌رگری له عه‌فرین ڕاپه‌ڕێنێت و سنووری ئاسمانیی خۆی له‌سه‌ر فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی تورکیا ببه‌ستێت.
ناوبراو وتیشی: چوار حه‌وته له هێرشه‌کانی سوپای تورکیا و سوپای ئازادی سووریا بۆ سه‌ر عه‌فرین تێده‌په‌ڕێت. ئه‌وان هێرشێکی ئاسمانیی به‌ربڵاویان ئه‌نجام دا و چه‌کی قورسیان هه‌یه. هه‌ندێک له وڵاتان چاره‌نووسی عه‌فرین به لایانه‌وه گرینگ نییه له حاڵێکدا ده‌بێ پشتیوانیی خۆیان له‌و شاره نیشان بده‌ن و هێرشه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین بوه‌ستێنن. ئه‌گه‌ر حکوومه‌تی سووریا خۆی به ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌و وڵاته ده‌زانێت ده‌بێ ئه‌رکه‌کانی ڕاپه‌ڕێنێت و سنووری ئاسمانیی خۆی به ڕووی فڕۆکه‌کانی تورکیا دابخات چوونکه عه‌فرین به‌شێک له وڵاتی سووریایه.
سپۆتنیک ئیدعای کردوووه که نووری مه‌حموود باسی له ڕێککه‌وتنی نێوان YPG له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی سووریا سه‌باره‌ت به ڕه‌وانه کردنی هێزه‌کانی سوپای سووریا بۆ به‌رگری له عه‌فرین کردوووه و ڕای‌گه‌یاندوووه: هێزه‌کانی سوپای سووریا له چه‌ندین خاڵی سنووری جێگیر بوونه و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له ماوه‌ی دوو ڕۆژی داهاتوودا بچنه ناو عه‌فرین.
سه‌رچاوه: سپۆتنیک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment