به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدوڵڵا عه‌لیاوایی له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌ی ده‌سته‌ی وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته جه‌ختی کرده‌وه که مووچه‌ی یه‌ک مانگی فه‌رمانبه‌رانی دوو وه‌زاره‌تخانه‌ی په‌روه‌رده و ته‌ندروستیی هه‌رێمی کوردستان ته‌نانه‌ت پێش له کۆتایی هاتنی پڕۆسه‌ی لێکدانه‌وه‌ی لیستی ناوی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و دوو وه‌زاره‌تخانه‌یه ڕاده‌ستی هه‌ولێر ده‌کات.
ناوبراو سه‌باره‌ت به کردنه‌وه‌ی فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌رێمی کوردستانیش گوتی: به‌م زوووانه گه‌شته ئاسمانییه‌کان له‌و فڕۆکه‌خانه‌یه ده‌ست پێده‌کاته‌وه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی گشتیی عێراق (این)
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment