به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رۆکی ده‌زگای دیپلۆماتیی ئێران به مه‌به‌ستی به‌شداری کردنی کۆبوونه‌وه‌ی "والدای" سه‌ردانی ڕووسیای کردوووه و له لێدوانێکدا گوتوویه‌تی: ئاشکرایه ئه‌مریکییه‌کان به سیاسه‌تێکی فه‌شه‌ل له سووریا ده‌ور ده‌گێڕن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌شێکی خاکی ئه‌و وڵاته داگیر بکه‌ن.
ناوبراو زیادی کرد: ئه‌مریکا هه‌ندێک له که‌مینه‌کانی سووریای کردۆته ئامێر و وه‌کوو هێزی پیاده‌ی خۆی به‌کاریان ده‌هێنێت. ئه‌و ههلقۆستنهوهیهش شوێندانه‌ریی درێژخایه‌ن له هزری مێژووییی خه‌ڵکی سووریا داده‌نێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ته‌نگه‌ژه‌ی مه‌ترسیدار له ناوچه‌که‌دا په‌ره ده‌ستێنێت.
زه‌ریف له درێژه‌دا گوتیشی: هه‌موو ئه‌مانه هۆکاره‌که‌ی سیاسه‌تی نه‌گونجاو و فه‌شه‌لی ئه‌مریکایه و کۆشکی سپی ته‌نها بیر له‌وه ده‌کاته‌وه چۆن به‌رپه‌رچی ئێران بداته‌وه ئه‌وه‌ش سیاسه‌تێکی مه‌ترسیداری لێکه‌وتۆته‌وه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به کۆبوونه‌وه‌ی والدای کرد و گوتی: ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه ده‌رفه‌تێکه بۆ ڕاده‌ربڕینی کۆماری ئیسلامیی ئێران سه‌باره‌ت به زه‌رووره‌تی ڕه‌خساندنی ئاسایش و سه‌قامگیری له ناوچه‌که و به ئاوڕدانه‌وه له پێوه‌ندیی دۆستانه‌ی ئێران و ڕووسیا ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه به هه‌ند وه‌رده‌گرین.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ده‌وڵه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment