ئه‌مریکا ژماره‌یێک له‌ که‌مینه‌کانی سووریا وه‌کوو هێزی پیاده‌ی خۆی ده‌قۆزێته‌وه‌

به‌شی ئێران- محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف که‌ سه‌ردانی ڕووسیای کردوووه‌ له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی مۆسکۆ گوتی: ئه‌مریکا هه‌لقۆستنه‌وه‌ له‌ ژماره‌یێک که‌مینه‌ی سووریا ده‌کات و وه‌کوو هێزی پیاده‌ی سوپای خۆی به ‌کاریان ده‌هێنێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رۆکی ده‌زگای دیپلۆماتیی ئێران به‌ مه‌به‌ستی به‌شداری کردنی کۆبوونه‌وه‌ی "والدای" سه‌ردانی ڕووسیای کردوووه‌ و له‌ لێدوانێکدا گوتوویه‌تی: ئاشکرایه‌ ئه‌مریکییه‌کان به‌ سیاسه‌تێکی فه‌شه‌ل له‌ سووریا ده‌ور ده‌گێڕن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌شێکی خاکی ئه‌و وڵاته‌ داگیر بکه‌ن.

ناوبراو زیادی کرد: ئه‌مریکا هه‌ندێک له‌ که‌مینه‌کانی سووریای کردۆته‌ ئامێر و وه‌کوو هێزی پیاده‌ی خۆی به‌کاریان ده‌هێنێت. ئه‌و هه‌لقۆستنه‌وه‌یه‌ش شوێن‌دانه‌ریی درێژخایه‌ن له‌ هزری مێژووییی خه‌ڵکی سووریا داده‌نێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ته‌نگه‌ژه‌ی مه‌ترسیدار له‌ ناوچه‌که‌دا په‌ره‌ ده‌ستێنێت.

زه‌ریف له‌ درێژه‌دا گوتیشی: هه‌موو ئه‌مانه‌ هۆکاره‌که‌ی سیاسه‌تی نه‌گونجاو و فه‌شه‌لی ئه‌مریکایه‌ و کۆشکی سپی ته‌نها بیر له‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌ چۆن به‌رپه‌رچی ئێران بداته‌وه‌ ئه‌وه‌ش سیاسه‌تێکی مه‌ترسیداری لێکه‌وتۆته‌وه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌ کۆبوونه‌وه‌ی والدای کرد و گوتی: ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ ده‌رفه‌تێکه‌ بۆ ڕاده‌ربڕینی کۆماری ئیسلامیی ئێران سه‌باره‌ت به‌ زه‌رووره‌تی ڕه‌خساندنی ئاسایش و سه‌قامگیری له‌ ناوچه‌که‌ و به‌ ئاوڕدانه‌وه‌ له‌ پێوه‌ندیی دۆستانه‌ی ئێران و ڕووسیا ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ به‌ هه‌ند وه‌رده‌گرین.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ده‌وڵه‌ت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11705

Your Comment

You are replying to: .
captcha