ئێران بڕوای به‌ چاوچنۆکی نییه‌/ ئه‌مریکا له‌ عێراق و سووریا خه‌ریکی ئاژاوه‌گێڕییه‌

به‌شی ئێران- سه‌یید قاسم جاسمی له‌ لێدوانێکدا گوتوویه‌تی: ئه‌گه‌ر ئێران له‌ سووریا و عێراقدایه‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌و دوو وڵاته‌ داوایان له‌ ئێران کردوووه‌ به‌ڵام ئه‌مریکا له‌و دوو وڵاته‌دا خه‌ریکی ئاژاوه‌گێڕییه‌.

ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانیی په‌رله‌مانی ئێران له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ هه‌واڵنێری کوردپرێسی وتوووه‌: ئێران وه‌کوو ڕاوێژکار چۆته‌ عێراق و سووریا و ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر داوای ده‌وڵه‌تی ئه‌و دوو وڵاته‌ و به‌ گوێره‌ی په‌یڕه‌وی نێوده‌وڵه‌تی بوووه‌.

ناوبراو درێژه‌ی پێدا: ئێمه‌ به‌رده‌وام بڕوامان وابوووه‌ جێگیر بوون له‌ وڵاتێکی دیکه‌دا نه‌خوازه‌ڵا به‌ زۆره‌ملێ پێچه‌وانه‌ی په‌یڕه‌وی نێوده‌وڵه‌تییه‌ و مافی ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ریی گه‌لان ده‌کێشێته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌.

جاسمی ئاماژه‌ی به‌ هه‌بوونی ئه‌مریکا له‌ خاکی سووریا کرد و گوتی: هه‌بوونی ئه‌مریکا سه‌ره‌ڕای داوای ده‌وڵه‌تی فه‌رمیی سووریا داپه‌ڕێکی ناده‌ستووری و ڕێگه‌پێنه‌دراوه‌ و به‌ زۆره‌ملێ ئه‌نجام دراوه‌ و پێویسته‌ ده‌ستبه‌جێ ئه‌و وڵاته‌ به‌جێ بهێڵێت.

ناوبراو زیادی کرد: ئامانجی ئه‌مریکا له‌ وڵاتانی ناوچه‌که‌دا ئاژاوه‌گێڕییه‌ و له‌و بواره‌شدا هه‌رچی له‌ ده‌ستی بێت ئه‌یکات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11704

Your Comment

You are replying to: .
captcha