بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئاژانسەکە ئەمڕۆ یەک شەممە بڵاوی کردەوە، گفتوگۆکانی نێوان یەکینەکانی پاراستنی گەل و حکوومەتی سووریا چەند جارێک بەربەستی بۆ دروست بوو، ئەویش بەهۆی دەستوەردانی لایەنە نێودەوڵەتییەکانەوە، بەڵام لە کۆتاییدا گەیشتوونەتە ئەوەی کە دەکرێت چەند یەکەیێکی سوپای سووریا هاوکاریی یەپەگە بگەن بۆ بەرپەرچدانەوەی سوپای تورکیا و گروپە هاوکارەکانی، کە ماوەی مانگێکە هێرشی بۆ سەر کانتۆنی عەفرین دەست پێکردوووە.
ئەمڕۆ لە دوا کۆبوونەوە و لە کۆتاییدا ڕێککەوتن کراوە لەسەر دروست کردنی بنکەیێکی سەربازیی سووریا و دابەش کردنی سوپا لە چەند خاڵێکی سنووری بەرامبەر بە تورکیا.
ئەوەش لەکاتێکدایە لە ڕۆژی ٢٠ى کانوونی دووەمی ٢٠١٨وە، سوپاى تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی سەر بەو سوپایە هێرشیان کردۆتە سەر عەفرین.
Your Comment