بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ستافان دیمستۆرا، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا کۆ بوونەوەوە.
لە سێیەم رۆژی کۆنفرانسی ئاسایشیی میونشن لە ئەڵمانیا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسی چەند وڵاتێکی جیهان کۆ بووەوە، یەکێک لەوانەش ستافان دیمستۆرا، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا بوو.
لە کۆنگرەیێکی رۆژنامەڤانیدا، نێچیرڤان بارزانی سەبارەت بەو دیدارە رایگەیاند لەگەڵ ستافان دیمستۆرا تاوتوێی دۆخی شاری عەفرینمان کردووە.
شایانی باسە، بۆ ماوەی یەک مانگە عەفرین لە ژێر هێرشی ئاسمانی و زەمینی ئەرتەشی تورکیا و گرووپەکانی سەربەو وڵاتەیە.
سەرچاوە: شارپرێس
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment