به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئۆسامه نۆجێفی به هه‌واڵده‌ریی "السومریه نیوز"ی وتوووه: من پاڵپشتی له به‌ڕێوه چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له واده‌ی دیاری‌کراودا ده‌که‌م و خوازیاری دواخستنی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه نیم و ڕاپۆرته‌کان سه‌باره‌ت به داخوازی من له ئه‌مریکا بۆ ده‌ستێوه‌ردان له دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق دووره له ڕاستی.
ناوبراو ئاماژه به بوونی ناکۆکی و دووبه‌ره‌کیی سیاسی له عێراق ده‌کات و ده‌ڵێت: هه‌ندێک له‌و ناکۆکی و دووبه‌ره‌کییانه سه‌رچاوه‌ی ناوخۆیی هه‌یه و هه‌ندێکی دیکه‌شیان به بۆنه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی بیانییه‌وه سه‌ریان هه‌ڵداوه.
ئۆسامه نۆجێفی جه‌خت له‌سه‌ر به‌شداریی خۆی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی عێراق ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: "ئێمه له ڕێگای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌وڵه‌کانمان بۆ گۆڕینی بارودۆخ و باشتر بوونی بژێوی ژیانی خه‌ڵکی عێراق چڕ ده‌که‌ینه‌وه."
ناوبراو وتیشی: به‌رده‌وامیی ئاماده بوونی هێزه بیانییه‌کان له عێراق له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندیی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ بۆ مه‌شق‌پێکردنی هێزه عێراقییه‌کان و ڕێگری له سه‌رهه‌ڵدانی دووباره‌ی داعش پێویسته.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment