به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک پێکهاتوو له عه‌ره‌ب و کورده‌کان له مانگی گه‌لاوێژی 1395 توانییان شاری مه‌نبه‌ج و ده‌وروبه‌ری که له ڕۆژئاوای فوراتدایه له بنده‌ست داعش ئازاد بکه‌ن. ئه‌و شاره هه‌میشه شوێنی موناقه‌شه‌ی نێوان کورده‌کان و ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ تورکیا بوووه. به دوای دژایه‌تیی زۆری تورکیا له‌گه‌ڵ کۆنتڕۆڵ کردنی مه‌نبه‌ج له‌لایه‌ن کورده‌کانه‌وه، ماوه‌یێک پاش ئازاد کردنی هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک له‌و شاره کشانه‌وه به‌ڵام به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و شاره هێشتاکه‌ش له ئه‌ستۆی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج پێکهاتوو له کورد و عه‌ره‌به‌کانه. به‌و حاڵه‌شه‌وه تورکیا به‌و گۆڕانکارییانه ڕازی نه‌بوووه و خوازیاری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی کورد و عه‌ره‌به‌کان و ڕاده‌ست کردنی به هێزی ئاماژه‌پێکراوی خۆی واتا سوپای ئازادی سووریایه.
ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمز ڕاپۆرتێکی وێنه‌یی له هه‌ندێک ژن و پیاو ئاماده کردوووه که به‌رپرسیارێتیی پاسه‌وانی له شار له به‌رانبه‌ر هێرشی داعش و ئه‌گه‌ری هێرشی سوپای تورکیا و پاڵپشتیکراوانی سووریایان وه‌ئه‌ستۆ گرتوووه.
وێنه‌ی ئۆرهان قامیشلۆ له‌گه‌ڵ باوکی عوبه‌ید له‌سه‌ر مه‌زارگه‌ی براکه‌یان له قامیشلۆ که ئه‌ویش ناوی ئۆرهانه. ئۆرهان کوڕی عوبه‌ید له شه‌ڕی مه‌نبه‌ج له دژی داعش گیانی خۆی له‌ده‌ست دا. ئێستا ئۆرهان کوڕی دیکه‌ی بنه‌ماڵه که ئه‌ندامی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG)ه و له شاری مه‌نبه‌ج نیشته‌جێیه به‌رگری له‌و شاره ده‌کات.
محه‌مه‌د گراه ته‌مه‌ن 23 ساڵ کرێکاری کارواشێکی شاری ڕه‌قه بوو که له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی به‌ره‌و تورکیا چوو به‌ڵام ساڵی ڕابردوو به ته‌نیا گه‌ڕایه‌وه و له شه‌ڕی دژ به داعش بریندار بوو و ئێستاکه له نه‌خۆشخانه‌ی گرێ سپی خه‌وێندراوه.
عومه‌ر مهسرلی ته‌مه‌ن 38 ساڵ له عه‌ره‌به‌کانی سووریایه که له ساڵی 2012 ته‌ڤلی هێزه هاوبه‌شه‌کانی کورد- عه‌ره‌بی سووریا بوو. ناوبراو به‌رپرسی پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی داوه ته‌قینه‌وه‌کانی داعش بوووه. ناوبراو ڕایگهیاندوووه هه‌میشه ئاماده‌یه به‌رگری له‌و ناوچانه بکات که ئازاد کراون.
محه‌مه‌د ئهبووعادڵ ته‌مه‌ن 39 ساڵ شه‌ڕڤانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌جه. ئهبووعادڵ ژیانی هاوسه‌رگیری و 7 منداڵی هه‌یه که ته‌مه‌نیان له نێوان 10 بۆ 22 ساڵه و له 13 پێکدادانی سووریا به‌شداریی کردوووه. ئه‌و شه‌ڕڤانه پێش له شه‌ڕی نێوخۆی سووریا بازرگان بوووه.
زین ئاریه‌ن ئاناس 36 ساڵ کچه شه‌رڤانێکی کورد که له ساڵی 2014 له شه‌ڕی کۆبانێ دژ به داعش به‌شداری کرد و هه‌میشه له شه‌ڕه جۆراوجۆره‌کانی دژ به داعش ئاماده بوووه و جارێکیشیان بریندار بوووه. زین ئاریه‌ن ئێستا فه‌رمانده‌ی یه‌کینه‌کانی پاراستنی ژنانی سه‌ر به هێزی دیموکراتیکی سووریا له دۆڵی ڕووباری فوراتدایه. ناوبراو له‌باره‌ی ترسی داعش له به‌ره‌وڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ شه‌ڕڤانه ژنه‌کان ده‌دوێت. زین ئاریه‌ن ده‌ڵێت له درێژاییی شه‌ڕدا هیچ ژنێکی شه‌ڕڤانی کورد به زیندوویی له‌لایه‌ن داعشه‌وه ئه‌سیر نه‌کراوه.
عه‌گید ئه‌حمه‌د ته‌مه‌ن 29 ساڵ فه‌رمانده‌ی کوردی هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیکه که له‌م دواییه گرووپی ژێر فه‌رمانی ناوبراو ڕه‌وانه‌ی مه‌نبه‌ج کراوه. ناوبراو له شه‌ڕی کۆبانێ، ده‌یره‌زوور و چه‌ندین شوێنی دیکه به‌شداریی کردوووه و تاکوو ئێستا 4 جار بریندار بوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment