تەقینەوەیێک لە مەخزەنی تەقەمەنیی پۆلیسی تایبەتی تورکیا ڕووی دا

بەشی تورکیا- بەهۆی تەقینەوەیێکەوە لە مەخزەنی تەقەمەنیی پۆلیسی تایبەتی تورکیا لە پارێزگای مەلتیەی سەر بە ناوچەی یشیل دوو هێزی پۆلیسی تایبەتی تورکیا کوژران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس لە دوا کاتژمێرەکانی شەوی ڕابردوودا لە مەخزەنێکی تەقەمەنیی پۆلیسی تایبەتی پارێزگای مەلتیە تەقینەوەیێک ڕووی دا و تائێستاش هۆی تەقینەوەکە دیار نییە.

دەنگی تەقینەوەکە لە زۆر جێگای شارەکەوە دەهات هەر بۆیەش دۆخی نائاسایی لەو شارەدا ڕاگەیەندرا و بە خێرایی هێزی تایبەتی پۆلیس نێرداریە ناوچەکە.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی وەدەست هاتوون لە تەقینەوەکەدا دوو هێزی پۆلیسی تایبەتی تورکیا کوژراون و تائێستا هیچ نیشانەیێک نەدۆزراوەتەوە کە بیسەلمێنێت تەقینەوەکە تیرۆریستی بوووە.

سەرچاوە: دۆغان

News Code 11679

Your Comment

You are replying to: .
captcha