بەپێی هەواڵی کوردپرێس لە دوا کاتژمێرەکانی شەوی ڕابردوودا لە مەخزەنێکی تەقەمەنیی پۆلیسی تایبەتی پارێزگای مەلتیە تەقینەوەیێک ڕووی دا و تائێستاش هۆی تەقینەوەکە دیار نییە.
دەنگی تەقینەوەکە لە زۆر جێگای شارەکەوە دەهات هەر بۆیەش دۆخی نائاسایی لەو شارەدا ڕاگەیەندرا و بە خێرایی هێزی تایبەتی پۆلیس نێرداریە ناوچەکە.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی وەدەست هاتوون لە تەقینەوەکەدا دوو هێزی پۆلیسی تایبەتی تورکیا کوژراون و تائێستا هیچ نیشانەیێک نەدۆزراوەتەوە کە بیسەلمێنێت تەقینەوەکە تیرۆریستی بوووە.
سەرچاوە: دۆغان
Your Comment