بەپێی هەواڵی کوردپرێس کازم زادە لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: دەستوور و یاسا بە شێوازێکی دروست جێبەجێ ناکرێت و ئەوانەی خاوەن پۆستن لە دام و دەزگای جێبەجێ­کاری وڵات نەک هەر خۆیان بە خاوەن وەڵام نازانن بەڵکوو قەرزداریشمان دەکەن و ئەگەر ئەم ڕەوتە بەردەوام بێت ئەوا کەس نامێنێت وەڵامی کێشەکان بداتەوە.
ناوبراو درێژەی پێدا شەفافییەت و ئیلتیزام بە دەستوور دەبێتە هۆی ئەوەی متمانەی هاووڵاتییان بە بەرپرسان زیاتر ببێت.
کازم زادە وتیشی: هەموومان ئاگادری دۆخی ئابووری هەین. ڕاستییەکە ئەوەیە ئێمە لە کێشەی دەوڵەت و خەزێنەی وڵات تێدەگەین و هەوڵ دەدەین یارمەتیدەری دەوڵەت بین بۆ ئەوەی بتوانێت کێشەکان چارەسەر بکات بەڵام ئەوەش بە مەرجێک دەبێت کە دەوڵەتیش لە بەرانبەردا وەڵامدەر بێت و درۆ لەگەڵ هاووڵاتییان نەکات.
Your Comment