دژە تیرۆری کوردستان لەبارەی دەستگیرکردنی چەکدارێکی داعش لە هەولێر روونکردنەوە دەدات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دژە تیرۆری کوردستان هەواڵێکی میدیاکانی عێراق رەت دەکاتەوە کە گوایە تیرۆرستێکی داعش لە هەولێر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرابێت.

کوردپرێس:

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژە تیرۆری کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: لەم رۆژانەدا هەواڵێک لە راگەیاندنەکانەوە بڵاوکراویەوە کە گوایە دەزگا ئەمنییەکانى حکوومەتى عێراق، تیرۆریستێکی داعشیان لە پارێزگاى هەولێر دەستگیر کردووە کە دوورە لە راستی.

نووسیویشیەتی: رێکەوتى 9/ 12/ 2020، لە ئۆپەراسیۆنێکى بەڕێوەبەرایەتییەکەماندا لە ناو شارى هەولێر، ئەندامێکى رێکخراوى تیرۆریستیی داعش بەناوى (بەشار موستەفا حافز عەدوان ئەلعوەیسی) دەستگیر کرا، کە چەندین کردەوەی تیرۆریستی لە سنوورى شارى بەغدا ئەنجام دابوو.

ئاماژە بەوەش دەکات: “لەبەر ئەوەى ئەم تیرۆریستە لە سنوورى پارێزگای بەغدا کردەوە تیرۆریستییەکانى کردبوو، هەروەها لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانى شارى بەغداوە بە فەرمى داوامان لێ کرابوو کە رادەستیان بکەینەوە، بۆیە دوای ئەوەی لە 24/ 02/ 2021 فەرمانى دادوەرمان بەدەست گەیشت، تیرۆریستەکەمان رادەستى هێزەکانی بەغدا کردەوە”.

News Code 1167

Your Comment

You are replying to: .
captcha