وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ سه‌ردانی ئاڵمانیا ده‌کات

به‌شی ئێران/کوردی- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ رای‌گه‌یاند سه‌رۆکی ده‌زگای دیپلۆماسیه‌تی ئێران بۆ به‌شداری و وتاردان له‌ کۆننفرانسی ئاسایشی میونشێن سه‌ردانی وڵاتی ئاڵمانیا ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌هرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ له‌مباره‌وه‌ وتیشی: به‌پێی به‌رنامه‌کان محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه‌ له‌ کۆنفرانسی ئاسایشی میونشێن به‌شدار ده‌بێت و سه‌باره‌ت به‌ گرینگترین پرسه‌کانی ئاسایشی ناوچه‌که‌ و جیهان ڕوانگه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران شی ده‌کاته‌وه‌.

هه‌روه‌ها وتیشی: زه‌ریف سه‌ره‌ڕای وتاردان له‌ کۆنفرانسه‌که‌ بڕیار وایه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ندێک له‌ به‌رپرسانی وڵاتانی بیانیی به‌شداربووی کۆنفرانسه‌که‌ دیدار و گفتوگۆ بکات.

په‌نجا و چواره‌مین کۆبوونه‌وه‌ی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشێن ڕۆژی هه‌ینی 27ی ڕێبه‌ندان له‌ ناوه‌ندی ویلایه‌تی بایێرنی ئاڵمانیا ده‌ستی به‌کار کردووه‌ و سبه‌ینێ 29ی ڕێبه‌ندان کۆتاییی پێدێت.

سه‌رچاوه‌: ئیرنا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60105

News Code 11669

Your Comment

You are replying to: .
captcha