تاران پێشوازی دەکات لە گەشەسەدنی پێوەندییەکانی لەگەڵ دێهلی نەو

بەشی ئێران- سەرۆک کۆمار، ڕایگەیاند گەشەپێدان بە پێوەندییەکانی نێوان هەر دوو میلەتی هێند و ئێران لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا ئەرکی سەرشانی بەرپرسانی ئەمڕۆی دوو وڵاتە و جەختیشی کرد کۆماری ئیسلامیی ئێران پێشوازی دەکات لە قووڵتر کردنی پێوەندییەکانی لەگەڵ هێندووستان وەکوو وڵاتێکی دۆست لە ناوچەکەدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری وڵات ڕۆژی شەممە لە دیدار لەگەڵ نارندرا دامورداس مودی خۆشحاڵی خۆی سەبارەت بە پڕۆسەی گەشەی پێوەندییەکانی نێوان تاران و هێند دەربڕی و وتی: پێوەندیی نێوان ئێران و هێند زیان لە هیچ وڵاتێک نادات و دەفرایەتییێکی زۆریش بۆ گەشەدان بەو پێوەندییانە هەیە کە دەبێت لەو دەفراەیەتییە بۆ گەیشتن بە بەرژەوەندییەکان کەڵک وەر بگیردرێت.

ناوبراو وتیشی تۆکمە کردنی زمانی فارسی لە هێند بۆ گەشەدان بە پێوەندییەکان نێوان دوو وڵات زۆر گرینگە و بە بێ زمانی فارسی قووڵ کردنی پێوەندییە مێژووییەکانی نێوان دوو میلەت دژوار دەبێت.

سەرۆک کۆمار لە درێژەدا ئاماژەی دا بەو پرسەی کە کۆمپانیا هێندییەکان خوازیاری گەشەدان بە چالاکییەکانیان لە ئێرانن و دەتوانن لە بواری وزە، شیرین کردنی ئاو و کشتوکاڵدا چالاکی بنوێنن.

ڕۆحانی جەختی کردە سەر پێوەندیی نێوان وڵاتەکان لە بواری بەرەنگار بوونەوەیان هەمبەر تیرۆریزم و وتیشی تیرۆریزم نەک بۆ ناوچەکە بەڵکوو بۆ سەر هەموو جیهان مەترسیی دروست کردووە و دەبێت لەگەڵ بنەماکانی تیرۆریزمدا کە زۆرینەیان فەرهەنگی و هزرین ڕووبەڕوو ببینەوە و ئێمە ئامادەی هاوکاریی فەرهەنگین لەو بابەتەدا لەگەڵ هەموو وڵاتان بە تایبەت هێند.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 11668

Your Comment

You are replying to: .
captcha