لاڤرۆڤ: ئه‌مریكییه‌كان پشتیان به‌ كورده‌كان به‌ست و توركیایان په‌راوێز خست

به‌شی جیهان- سێرگه‌ی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕای‌گه‌یاند: "ئه‌مریكییه‌كان له‌ سه‌ره‌تای كاره‌كانیانه‌وه‌ له‌ سووریا پشتیان به‌ كورده‌كان به‌ستوووه ‌و له‌ بیریان كرد په‌نا بۆ توركیا ببه‌ن ئه‌وه‌ش هه‌ڵوێستی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌مریكایه‌ و له‌ كه‌س شاراوه‌ نییه‌ بۆیه‌ توركیاش هه‌ندێک گرووپی سووریا به‌ درێژكراوه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه‌" ده‌زانێت و خستووینه‌تییه‌ لیستی "تیرۆره‌وه‌" و ئه‌وه‌ش لای هه‌موان ئاشكرایه‌".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سێرگه‌ی لاڤرۆف ده‌رباره‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی هاوپه‌یمانیی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" له‌ سووریا به ‌تایبه‌تی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوووه‌كانی ئه‌مریكا و توركیا له‌باره‌ی شه‌ڕی عه‌فرین و هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی توركیا ته‌نها به‌ عه‌فرینه‌وه‌ نه‌وه‌ستێت، كه‌ناڵی "Euronews" له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیای پرسیوه‌: "ئایا ڕووسیا ئه‌و پرسه‌ی به‌ بایه‌خه‌وه‌ وه‌رگرتووه؟" که‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ لاڤرۆڤ گوتوویه‌تی: "توركه‌كان چه‌ندین جار دووباره‌یان كردۆ‌ته‌وه‌ كه‌ ڕێگه‌ له‌ كورده‌كان ده‌گرن كۆنتڕۆڵی سنووری نێوان توركیا و سووریا بكه‌ن به‌ڵام ئه‌مریكییه‌كان به‌ درێژایی ئه‌و ماوه‌یه‌ كورده‌كانیان پڕچه‌ک كردوووه‌ و هه‌ڵوێستی توركیایان په‌راوێز خست. ئه‌مریكا یارییێكی مه‌ترسیدار ده‌كات له‌و به‌شه‌ بچووكه‌ و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ كێشه‌ی گه‌وره‌ی له‌ چه‌ندین وڵاتی دیكه‌ی ناوچه‌كه‌ لێبكه‌وێته‌وه‌ كه‌ پرسی كوردیان تێدا ده‌خرێته‌ ڕوو و كوردیان تێدا ده‌ژی".

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوووه‌ پێویسته‌ بیر له‌ چۆنییه‌تی ده‌سته‌به‌ر كردنی مافی یه‌كسانی كورده‌كان له‌ سنووری ئێستای ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا بكرێته‌وه‌ و هه‌موو ناوچه‌كه‌ ڕووبه‌ڕووی گرژی نه‌كرێته‌وه‌ وه‌ک ئه‌وه‌ی هاوڕێ ڕۆژئاوایییه‌كانمان سه‌ده‌ی ڕابردوو كردیان".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11662

Your Comment

You are replying to: .
captcha