به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سێرگه‌ی لاڤرۆف ده‌رباره‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی هاوپه‌یمانیی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" له سووریا به تایبه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتوووه‌كانی ئه‌مریكا و توركیا له‌باره‌ی شه‌ڕی عه‌فرین و هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی توركیا ته‌نها به عه‌فرینه‌وه نه‌وه‌ستێت، كه‌ناڵی "Euronews" له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیای پرسیوه: "ئایا ڕووسیا ئه‌و پرسه‌ی به بایه‌خه‌وه وه‌رگرتووه؟" که له‌وباره‌یه‌وه لاڤرۆڤ گوتوویه‌تی: "توركه‌كان چه‌ندین جار دووباره‌یان كردۆته‌وه كه ڕێگه له كورده‌كان ده‌گرن كۆنتڕۆڵی سنووری نێوان توركیا و سووریا بكه‌ن به‌ڵام ئه‌مریكییه‌كان به درێژایی ئه‌و ماوه‌یه كورده‌كانیان پڕچه‌ک كردوووه و هه‌ڵوێستی توركیایان په‌راوێز خست. ئه‌مریكا یارییێكی مه‌ترسیدار ده‌كات له‌و به‌شه بچووكه و ئه‌گه‌ری هه‌یه كێشه‌ی گه‌وره‌ی له چه‌ندین وڵاتی دیكه‌ی ناوچه‌كه لێبكه‌وێته‌وه كه پرسی كوردیان تێدا ده‌خرێته ڕوو و كوردیان تێدا ده‌ژی".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوووه پێویسته بیر له چۆنییه‌تی ده‌سته‌به‌ر كردنی مافی یه‌كسانی كورده‌كان له سنووری ئێستای ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا بكرێته‌وه و هه‌موو ناوچه‌كه ڕووبه‌ڕووی گرژی نه‌كرێته‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی هاوڕێ ڕۆژئاوایییهكانمان سه‌ده‌ی ڕابردوو كردیان".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment