به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له چوارچێوه‌ی کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن ڕۆژی هه‌ینی (16ی فێبریوێری) نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان و وه‌فدی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئۆرسۆلۆ ڤۆن دێرلا‌ین وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا کۆ بوووه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلا‌ین له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: "ئێمه جارێکی دیکه کۆبوونه‌وه‌یێکی نایابمان هه‌بوو. ده‌توانین هه‌ست به‌وه بکه‌ین که له ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌دا متمانه‌یێکی باش له نێوانماندا بنیات نراوه و په‌یوه‌ندییێکی نایابمان هه‌یه. له کۆبوونه‌وه‌که هه‌ست به‌مه کرا."
ناوبراو وتیشی: "ئێمه زۆر بایه‌خ به‌وه ده‌ده‌ین که زۆر له نزیکه‌وه له‌گه‌ڵ کوردستان و پێشمه‌رگه کار بکه‌ین بۆ به‌هێز کردنی پێشمه‌رگه. به دڵنیاییشه‌وه پلانی ئه‌وه هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌غدا و هێزه ناوه‌ندییه‌کانی عێراقیش به هه‌مان شێوه بین. ئه‌وان هه‌ر دوو لایان پابه‌ندییان هه‌بێت و پێکه‌وه له نزیکه‌وه کار بکه‌ن و ده‌مانه‌وێت له داهاتوودا پێکه‌وه بن، ئه‌مه کاری ئێمه ئاسانتر ده‌کات."
شایانی باسه؛ ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی، 54مین کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن له ئه‌ڵمانیا ده‌ستی به كاره‌كانی كرد و بڕیاره سێ ڕۆژ به‌رده‌وام ببێت.
له هه‌رێمی كوردستانه‌وه وه‌فدی حكوومه‌تی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی و ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان مه‌سروور بارزانی به‌شدارن له كۆنفڕانسه‌كه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ و له په‌راوێزی کۆنفڕانسی میونشن، نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ک له ئه‌نجلینۆ ئه‌لفانۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا و ئینه ماری ئێریکسێن سۆریدێ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویج کۆ بوووه‌وه.
هاوكات مه‌سروور بارزانی ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ردا بڵاوی كردۆته‌وه كه له په‌راوێزی كۆنفڕانسه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی چه‌ندین وڵات كۆ بۆته‌وه و باسیان له قۆناغی داهاتووی ناوچه‌كه و هه‌رێمی كوردستان كردوووه.
مه‌سروور بارزانی كۆبوونه‌وه‌كانی به به‌رهه‌مدار وه‌سف كردوووه و به وته‌ی ئه‌و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌واڵگریی وڵاتان باسیان له ده‌رفه‌ت و هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌رده‌م ئاسایشی جیهان كردوووه.
سه‌رچاوه: ئاوێنه
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment