کوردپرێس:
ڕۆژی هەینی 26ی شوباتی 2021، رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد: رۆژی 16ی ئەم مانگە، دادگا “بەشێوەیەکی نادادپەروەرانە” سزای هەریەک لە رۆژنامەنوسان شێروان شێروانی، گوهدار زێباری، حسێن عیسا، ئەیاز کەرەم، و شیڤان سەعیدی بە شەش ساڵ زیندانیکردن داوە.
راشیگەیاند: ئەگەرچی دادگا ئەو رۆژنامەنوسانەی بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان سزاداوە، بەڵام دادگاییەکە دادپەروەرانە نەبووە و پێویستە دەستبەجێ و بەبێ مەرج ئازادبکرێن.
رۆژی 16ی ئەم مانگە، دادگای تاوانی ههولێر، سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر پێنج لە دەستگیرکراوانی بادیناندا سەپاند ئەوەش نیگەرانی ناوخۆیی و دەرەکی لێکەوتەوە.
Your Comment