سوپای تورکیا شارۆچکه‌ی جیندرێس ده‌کاته‌ ئامانجی تۆپخانه‌

به‌شی سووریا- تۆپخانه‌ی سوپای تورکیا له‌ سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆوه‌ هێرشێکی چڕی ده‌ست پێکردوووه‌ بۆ سه‌ر شارۆچکه‌ی جیندرێس.

کوردپرێس- به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌ خۆجێیییه‌کانه‌وه‌ ده‌ست که‌وتوون تۆپخانه‌ی سوپای تورکیا له‌ سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆوه‌ به‌ توندی هێرشی کردۆته‌ سه‌ر شارۆچکه‌ی جیندرێس. ئه‌و وێنانه‌ی له‌و شارۆچکه‌ کوردنشینه‌وه‌ بڵاو کراونه‌ته‌وه‌ پیشانی ده‌ده‌ن گوندی که‌فه‌رسه‌فرا و شارۆچکه‌ی جیندرێس به‌ توندی کراونه‌ته‌ ئامانجی تۆپخانه‌ی سوپای تورکیا.

سه‌رچاوه‌: هاوار نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11659

Your Comment

You are replying to: .
captcha