به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌سکه‌نده‌ر وه‌تووت ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به SNNی ڕاگه‌یاند: "ھه‌رێمی کوردستان و به تایبه‌تی پارتی زیاتر پێنج ھه‌زار چه‌کداری داعشیان لایه که له ماوه ڕابردوودا له شه‌ڕه‌کانی مووسڵ و حه‌ویجه و شنگال ھه‌ڵاتوون بۆیه پێوسته ھه‌رێم به زووترین کات ڕاده‌ستی سوپای عێراقیان بکات.
ناوبراو وتیشی: ئه‌و چه‌تانه‌ی داعش که لای پارتین که‌سانی زۆر ترسانکن و پێویسته ڕاده‌ستی به‌غدا بکرێن بۆ ئه‌وه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێت و زانیاری‌یان لێوه‌ربگرێت.
ئه‌سکه‌نده‌ر وه‌تووت ته‌ئکیدیشی کردوووه له ئێستادا پارتی ڕاده‌ست کردنی ئه‌و چه‌تانه و چه‌ندین نووسراوی نھێنی ئه‌و گرووپه تیرۆرستییه که لایه‌تی وه‌ک کارتی فشار بۆ سه‌ر حکوومه‌تی عێراق به کاری ده‌ھێنێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment