کوردپرێس:
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بنکەکانی پەکەکە لە نزیک شارەدێی چەمانکێ بۆردومان دەکەن و دانیشتووانی ناوچهكه ترسیان لە جووڵەی زیاتری پەکەکە ههیه.
چەند فڕۆکەیێکی جەنگیی تورکیا پەکەکەی لە ناو پاوانی گوندی ربتکەی سەر بە شارەدێی چەمانکێ لە سنووری شارۆچکەی ئامێدی بۆردومان کرد.
تەلەڤزیۆنی کوردستان 224 ئاماژهی كرد، بۆردومانەکە زۆر لە گوندی ربتکە نزیک بوو و تەنانەت بەهۆی بۆردومانەکەوە، پەنجەرەی ماڵەکانیان شکاون و ترسیان لە جووڵەی زیاتری پەکەکە لە ناوچەکە بۆ دروستبووە.
Your Comment