بەپێی هەواڵی کوردپرێس هێزەر ناورت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دوێنێ لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا وتی "ئێمە لە نیگەرانیی ئاسایشی تورکیا تێدەگەین و وەک هاوپەیمانێکی ناتۆی بەبەها دایدەنێن، بەڵام با سەرنجمان لەسەر پرسە گرنگەکە بێت کە شەڕی دژی داعشە."
ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا لەگەڵ ڕێکس تیلەرسن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە ئەنقەرە کۆ بوووەوە.
بەپێی میدیاکانی تورکیا، کۆبوونەوەکە دوور لە چاوی میدیاکان بەڕێوە چوو و ماوەی سێ کاتژمێر و ١٥ خولەک درێژەی کێشاوە و ئەرێنیی بووە.
هاوکات پێش سەردانەکەی بۆ تورکیا، هەشت کۆنگرێسمانی ئەمریکا داوایان لە تیلەرسن کرد نیگەرانیی توندی ئەمریکا لەبارەی دۆخی عەفرینەوە بگەیەنێت بە حکوومەتی تورکیا.
Your Comment