بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕۆژی پێنج‌شەممە شاندێکى ئێران و ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین سه‌ردانى مه‌رزى کێلێ-یان کرد له سنوورى شارۆچکه‌ى قه‌ڵادزێ و له‌سه‌ر مه‌رزه‌که‌ش به به‌شدارىی قائیمقامى سه‌رده‌شت کۆنگره‌یێکى ڕۆژنامه‌وانییان ئه‌نجام دا.
هیوا قه‌ره‌نى سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین له کۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌که‌دا ڕایگەیاند "ئامانج له‌م سه‌ردان کردنه هه‌وڵ دانه بۆ جێبه‌جێ کردنی ڕێکاری پێویست و پڕکردنه‌وه‌ی که‌م‌وکورتییه‌کانی به‌نێوده‌وڵه‌تی کردنی مه‌رزی کێلێ".
هیوا قه‌ره‌نى ئاماژەی بەوەش داوە " کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماده‌ییی خۆیان نیشان داوه بۆ جێبه‌جێ کردنی سه‌رجه‌م ڕێکاره‌کانی به‌نێوده‌وڵه‌تی کردنی مه‌رزی کێلێ".
هاوکات مورته‌زا عیبادى کونسوڵی ئێران له هه‌رێمى کوردستان ئاماژەی بەوە داوە "مه‌زری کێلێ به‌لای کۆماری ئیسلامییه‌وه گرنگی و ئه‌همیه‌تی خۆی هه‌یه، ئامانجمان دروست کردنی بازاڕچه‌یێکه بۆ ئه‌وه‌ی حکوومه‌تی عێراق دان به‌نێوده‌وڵه‌تی کردنی مه‌رزه‌که‌دا بنێت".
مورته‌زا عیبادى ئەوەشی وتوووە "هیچ کێشه‌یێک له‌نێواماندا نییه بۆ به‌نێوده‌وڵه‌تی کردنی مه‌رزه‌که، هیوادارم که مه‌رزی کێلێ بکرێته مه‌رزێکی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌وی سوود به هاووڵاتییانی هه‌ردولا بگه‌یه‌نێت".
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە پێشتر چەندین هەوڵی دیکە دراوە بۆ بەنێودەڵەتی کردنی ئەو مەرزە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە ئابورییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران.
Your Comment