به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دادگه‌یێکی سه‌ره‌تایی له به‌لژیکا حوکمێکی چاوه‌ڕواننه‌کراوی ده‌رکردوووه و ڕای‌گه‌یاندوووه: په‌که‌که پارتێکه که ته‌نیا به‌ربه‌ره‌کانێی چه‌کدارانه ده‌کات و به تیرۆریستی هه‌ژمار ناکرێت.
به‌ڵام دادگه‌ی باڵای ئه‌و وڵاته ئه‌و حوکمه‌ی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه و ئه‌م بڕیاره‌ش چالاکوانانی سیاسیی کوردی تورکیای له وڵاتی به‌لژیکا نیگه‌ران کردوووه.
میدڵ ئیست ئای له‌مباره‌وه ده‌نووسێت: ئه‌م بڕیاره ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا خۆشحاڵ ده‌کات که په‌که‌که به گرووپێکی تیرۆریستی ده‌زانێت.
چالاکوانانی کورد هیوادار بوون که بڕیاره‌که‌ی دادگه سه‌ره‌تایییه‌که‌ی وڵاتی به‌لژیکا ڕێگا خۆش بکات بۆ ئه‌وه‌ی ستراتێژیی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا هه‌مبه‌ر په‌که‌که گۆڕانکاری به سه‌ردا بێت و ئه‌و گرووپه له لیستی تیرۆر ده‌ربهێنێت.
پارێزه‌رانی کورد سه‌باره‌ت به بڕیاره‌که‌ی دادگای باڵای به‌لژیکا ڕایان‌گه‌یاندوووه: ئه‌و دادگه‌یه ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بوووه که پشتڕاستکردنه‌وه‌ی حوکمی دادگه سه‌ره‌تایییه‌که‌ی له‌سه‌ر تیرۆریست نه‌بوونی په‌که‌که ڕه‌نگه کاریگه‌ریی نه‌رێنیی له‌سه‌ر پێوه‌ندییه‌کانی به‌لژیکا و تورکیا هه‌بێت.
سه‌رچاوه: میدڵ ئیست ئای
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment