به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له ڕاگه‌یێندراوه‌که‌دا هاتوووه: به ئاوڕدانه‌وه له هۆشداره‌کانی ڕێکخراوی که‌شناسی و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی قه‌یران و به‌رگریی ته‌کنیکی و کۆمپانیای ئاوی ناوچه‌یی له‌باره‌ی بارینه به‌رچاوه‌کانی ڕۆژانی داهاتوو ئه‌گه‌ری هه‌ڵسانی لافاو له ڕووباره‌کانی پارێزگادا هه‌یه.
هه‌روه‌ها ئه‌و کۆمپانیایه ڕای‌گه‌یاندوووه: ئه‌گه‌ری هه‌ڵسانی لافاو له ڕووباری پایای به‌نداوه‌کانی چراوه‌یسی سه‌قز، عه‌باس ئاوا، سۆرال، دێولان، گاوشان، زیویه‌ی کامیاران، گارانی مه‌ریوان و قشلاخی سنه هه‌یه.
کۆمپانیای ئاوی ناوچه‌ییی کوردستان داوای له هاووڵاتییان کرد خۆیان دوور بگرن له‌و زه‌وی و زاره‌ی نزیک به ڕووباره‌کان و خه‌زێنه‌ی به‌نداوه ناوبراوه‌کانه و به له‌به‌رچاوگرتنی خاڵی بێ‌وه‌یی له‌و شوێنانه‌دا هاتوچۆ بکه‌ن.
سه‌رچاوه: بنکه‌ی ڕاگه‌یاندنی کۆمپانیای ئاوی ناوچه‌ییی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment