درێژەی لێپێچینەوە لە سەلاحەدین دەمیرتاش

بەشی تورکیا- ئەمڕۆ لە دووهەمین دانیشتنی دادگایی کردنەکەی سەلاحەدین دەمیرتاش لە ئانکارا هەندێک شاندی بیانی لە دەرەوەی وڵاتیشەوە هاتبوون، بەڵام ڕێگەیان پێنەدرا بەشداریی دانیشتنەکە بن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆبوونەوەی بەدواداچوون بۆ ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ لە دادگای سینجان بەڕێوە چوو.

هێزە ئەمنییەتییەکانی تورکیا ڕێگەیان بەو شاندانەی کە بۆ چاودێری کردنی دۆسیەکەی دمیرتاش لە دەرەوەی وڵاتەوە هاتبوون نەدا کە بەشداری دادگا بن. لە نێو ئەو شاندانەدا کە ڕێگەییان پێنەدان بچنە هۆڵی دادگەوە، نوێنەری سەفارەتخانەکانی ئەڵمانیا، نۆڕوێژ، دانمارک، کانادا، بریتانیا، هۆڵەندا و ئیرلەندا-ش هەبوون.

دەمیرتاش لە 4ی نۆڤینبێری 2016وە لە زینداندایە و تۆمەتی «ڕێبەری کردنی گرووپێکی تیرۆریستی»، «هاندانی خەڵک بۆ ڕق و کینە» و «پڕوپاگندە کردن بۆ ڕێکخراوێکی تیرۆریستی» خراوەتە پاڵی و داوای 42 تا 142 ساڵ زیندانی بۆ کراوە.

سەرچاوە: حوڕیەت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 11580

Your Comment

You are replying to: .
captcha