به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه/ 24ی ڕێبه‌ندان محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌ردانی کوێتی کرد و سه‌باره‌ت به ئامانجی سه‌فه‌ری خۆی بۆ ئه‌و وڵاته وتی: به مه‌به‌ستی به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌ی ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی عێراق له کوێت سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌مان کردوووه. سه‌قامگیری و پێشڕه‌وتی عێراق گرینگایهتییێکی زۆری بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌یه و ئێران هه‌میشه له پاڵ خه‌ڵکی عێراقدا بوووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه به به‌ڕێوه چوونی کۆبوونه‌وه‌ی ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی عێراق له کوه‌یت، یارمه‌تییه‌کانی ئێران به ده‌وڵه‌ت و گه‌لی عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و گرووپه ته‌کفیرییه‌کان له‌و وڵاته و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی عێراق ده‌کات و ڕایده‌گه‌یێنێت: ئێران وڵاتێکه که به‌ڵێنه‌کانی له کۆنفڕانسه پێشوووهکان جێبه‌جێ کردوووه و ئێمه ئێستا له حه‌وزه‌ی وزه له‌وان گاز و کاره‌با له‌گه‌ڵ عێراق هاوکاری ده‌که‌ین.
ناوبراو باس له هاوکارییه‌کانی که‌رتی تایبه‌تی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق له بواری گواستنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاریی ته‌کنیکی ئه‌ندازیاری ده‌کات و وتیشی: له هه‌لومه‌رجێک که وڵاتانێکی که‌م له عێراق چالاکی ده‌نوێنن کۆمپانیا ئێرانییه‌کان له‌وان کۆمپانیای ڕێگاوبان و خزمه‌تگوزاریی ته‌کنیکی ئه‌ندازیاریی ئێران له عێراق چالاکی ده‌که‌ن و ئه‌و چالاکییانه تایبه‌تمه‌ندیی زۆری ئێمه بۆ به‌شداریی جیدی له ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی عێراق نیشان ده‌دات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که که‌رتی تایبه‌تی ئێران ئاماده‌ییی هه‌یه به‌شدارییێکی چالاکانه‌ی له ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی عێراق ببێت و زیادی کرده‌وه: ئێران پایبه‌نده به‌وه‌ی که هه‌م له بواری حکوومی و هه‌م به پشتیوانی کردن له که‌رتی تایبه‌ت ئاماده‌بوونێکی چالاکی له‌و بواره‌دا هه‌بێت.
زه‌ریف له وه‌ڵامی پرسیارێکدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که سه‌ره‌ڕای به‌شداریی فێدریکا مۆگرینی به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا له‌و کۆبوونه‌وه‌یه ئایا دیدارێک له نێوان ئێوه و ناوبراو ئه‌نجام ده‌درێت ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت ببێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێک که‌سایه‌تیی کوێتی و عێراقی و خاتوو مۆگرینی دیدار و گفتوگۆ ده‌که‌ین.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له وه‌ڵامی پرسیارێکدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ئایا له‌م سه‌فه‌ره‌دا ئایدیای پێکهێنانی کۆمکاری گفتوگۆی ناوچه‌یی پێوشوێنگری ده‌که‌ن یان نا؟ وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌میشه له‌سه‌ر پرسی هاوکاریی نێوان وڵاتانی ناوچه‌که و که‌نداوی فارس جه‌ختی کردوووه و ئه‌و پێشنیاره‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ساڵی 1365 ده‌گه‌ڕێته‌وه.
شایانی باسه؛ بڕیاره تاکوو ١٤ی فێبریوێری ئه‌م مانگه كۆنگره‌ی دووباره ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی عێراق له وڵاتی كوێت به‌ڕێوه بچێت. له كۆنگره‌كه‌دا ١٢٣ ئه‌ندام و نزیكه‌ی ٧٠ وڵاتی جیهان به‌شدار ده‌بن و زیاتر له ٣٢٠٠ كۆمپانیای وڵاتانیش به‌شداری ده‌كه‌ن. له‌و کۆنگره‌یه‌دا محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وته‌کانی خۆی پێشکه‌ش ده‌کات.
سه‌رچاوه: ئیداره‌ی گشتیی دیپلۆماسیی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment