بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرپیل کەماڵبای هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان بەهۆی لێدوانەکانیەوە سەبارەت بە هێرشی سەربازیی تورکیا بۆسەر کانتۆنی کوردنشینی عەفرین لەلایەن پۆلیسی ئەنقەرەوە دەستگیر کرا.
کەمالبای پاش ئەوەی ڤیگەن یوکسەکداغ دەستگیر و لە چالاکیی سیاسی قەدەغە کرا وەکوو هاوسەرۆکی هەدەپە هەڵبژێردرا و ڕۆژی ١٠ی فێبریڤێری لە کۆنگرەی پارتەکەیدا جێگای خۆی دایە پەروین بوڵدان.
پاشنیوەڕۆی ئەوڕۆ ماڵی کەمالبای کەوتە بەر هێرشی پۆلیس و بۆخۆشی لەلایەن پۆلیسی دژە تیرۆرەوە لە بەرانبەر باڵەخانەی دادگای ئەنقەرە دەستگیر کرا.
سەرچاوە: فورات نیوز
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment