بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەو ڕۆژنامەی دەنووسێت: ئیئتیلافی هێزەکانی ئەهلی سوننەی عێراق دەیانهەوێت لەگەڵ دەوڵەتی فیدراڵ لە سەر پرسی جێگیر کردنی هێزە ئەمریکییەکان لە ناوچە سوننە نشینەکاندا گفتوگۆ بکەن، ئەوەش بە مەبەستی ڕێگری کردن لە هەر چەشنە گوشارێک بۆ سەر ئەهلی سوننە.
ئەو سەرچاوەیە دەشڵێت: هێزە سوننەکان هەروەها دەیانهەوێت داوا لە بەغدا بکەن ئەگەر هێزە ئەمریکییەکان لەو ناوچانەدا جێگیر نەکران، هێزی دژە تیرۆر لە جێگای حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدراڵ کە ئێستا لەو ناوچەیەدان جێگیر بکرێت.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment