بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دوایین پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان بۆریس جۆنسن و حەیدەر عەبادیدا کە چەند رۆژێک لەمەوبەر ئەنجامیان داوە، جۆنسن داوای لە عەبادی کردووە بەزووترین کات رێگە بە دەست پێکردنەوەی گەشتە نێودەوڵەتییەکانی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان بدات.
هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باسی چەند بابەتێکی دیکەیشیان کردووە، لەوانە: لە نێوبردنی داعش، هەڵبژاردنەکانی عێراق، گفتوگۆکان لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا، ڕەوشی ئەمنیی عێراق و کۆنگرەی ئاوەدان کردنەوەی عێراق کە لە کوێت بەڕێوەدەچێت.
بەهۆی ئەنجام دانی گشتپرسی باشووری کوردستان بۆ سەربەخۆیی لە 25-9-2017 دا، حکوومەتی عێراق وێڕای هێرش کردن، چەند گەمارۆیێکیشی بەسەر هەرێمی کوردستاندا سەپاندن، یەکێک لەوان داخستنی گەشتە نێودەوڵەتییەکانی فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی بوو. بەغدا ئێوارەی رۆژی 29-9-2017 بڕیارەکەی جێبەجێ کرد و تاوەکوو ئێستاش کاری پێدەکرێت.
سەرچاوە: ڕووداو
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment