به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌رهاد ئه‌ترووشی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی ڕابردوو (12ی فێبریوێری) کۆنگره‌ی دووباره ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی عێراق له کوێت به‌ڕێوه چوو و له كۆنگره‌كه‌دا ١٢٣ ئه‌ندام و نزیكه‌ی ٧٠ وڵاتی جیهان به‌شدار بوون و زیاتر له ٣٢٠٠ كۆمپانیای وڵاتانیش به‌شدارییان کرد.
ناوبراو وتیشی: هه‌بوونی کورد له کۆنگره‌ی کوێت بۆ دووباره ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی عێراق زۆر گرنگه چوونکه تا ئێستا ئێمه‌ش به‌شێکین له عێراق و به هۆی ئه‌و فشاره‌ی که‌وته سه‌ر مووسڵ -که پایته‌ختی داعش بوو- کوردستانیش بوو به په‌ناگه‌یێکی ئارام بۆ ئاواره‌کان و به تایبه‌ت پارێزگای دهۆک.
پارێزگاری دهۆک ده‌ڵێ: ''ئێستا کوردستان باشترین شوێنه که وه‌ربه‌رهێنانی لێ بکرێت و ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌م کاره‌ش قه‌ناعه‌تێک بۆ ئاماده‌بوووان دروست بکه‌ین."
فه‌رهاد ئه‌ترووشی ئه‌وه‌یشی نه‌شارده‌وه و گوتی: "به‌داخه‌وه عێراق به ئاستی پێویست کوردی پشکداری ئه‌م کۆنگره‌یه نه‌کردوووه به‌ڵام ئێمه هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ین وه‌به‌رهێنانی بیانی بێنینه هه‌رێمی کوردستان و پشکی خۆمان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ین."
پارێزگاری دهۆک ده‌شڵێت: "هه‌رچه‌نده وه‌ک پلانی کۆنگره‌که سه‌رتاسه‌ری عێراق ده‌گرێته‌وه که‌چی حکوومه‌تی عێراق پڕۆژه‌ی ستراتێژیی بۆ هه‌رێم دانه‌ناون. ته‌نیا هه‌ندێک پرۆژه‌ی بچووکن و پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی بۆ پارچه‌کانی دیکه‌ی عێراق داناون به‌ڵام پشکداریمان له‌م کۆنگره‌یه‌دا پابه‌ندبوونمانه به ده‌ستووری عێراق."
شایانی باسه؛ کۆنگره‌که له ڕۆژی یه‌که‌مدا بۆ پسپۆڕان و ده‌زگای ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نییه و ڕۆژی دووهه‌میش بۆ که‌رتی تایبه‌ته ئه‌ویش به پشکداریی ١٨٥٠ لایه‌ن و له ژێر چاودێریی 5 لایه‌ندا ئه‌وانیش کوێت، عێراق، یه‌کێتیی ئه‌ورووپا، نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان و بانکی نێوده‌وڵه‌تی.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment