لە قەزای زاخۆ پەکەکە هێرشی کردە سەر بنکەیێکی سەربازیی تورکیا/ تانکێک تێکشکێندراوە و چەندین سەرباز کوژراون

بەشی تورکیا- تەلەڤزیۆنی ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، لە گوندێکی قەزای زاخۆ پەکەکە هێرشی کردە سەر بنکەیێکی سەربازیی تورکیا و شەڕ بەردەوامە.

کوردپرێس- تەلەڤزیۆنی ئین ئاڕ تى ڕایگەیاند، بەیانى ئەمڕۆ شەڕ لەنێوان پەکەکە و سەربازانى تورکیا ڕووی داوە لە گوندى گرێ بى لە ناحیەى باتیفاى سەر بە قەزاى زاخۆ هەتا ئێستا دیار نییە زیانەکان چین.

تەلەڤزیۆنی ئێن ئاڕ تى لە زارى خەڵکى گوندەکەوە وتیشى "سەرەتا پەکەکە هێرشى کردووەتەسەر بنکەکەى سوپاى تورکیا و دواتریش سوپاى تورکیا بە تۆپ و فڕۆکە وەڵامیان داونەتەوە و زیانى گەورە بەر گوندەکە کەوتوووە".

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 11532

Your Comment

You are replying to: .
captcha