عه‌بادی داوای کردوووه‌ دووباره‌ پێداچوونه‌وه‌ به ‌لیستی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمدا بکرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی کوردی په‌رله‌مانی عێراق ڕای‌گه‌یاند: پێنج ڕۆژ به‌ر له‌ ئێستا حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق داوای له‌ لیژنه‌ی وردبینیی لیستی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم کردوووه‌ دووباره‌ پڕۆسه‌ی وردبینی ئه‌نجام بده‌نه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێبوار ته‌ها ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌وباره‌یه‌وه‌ وتی: لیژنه‌که‌ پێنج ڕۆژه‌ وردبینییان بۆ جاری دووهه‌م ده‌ست پێکردوووه‌ و پێشبینی ده‌کات هه‌فته‌یێک بۆ ١٠یتر بخایێنێت.

ناوبراو له‌باره‌ی هۆکاری دووباره‌ کردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌که‌ش جه‌ختی کرده‌وه‌: یه‌کێک له‌ هۆکاره‌کان ئه‌وه‌یه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌یه‌وێت زیاتر ته‌ئکید له‌وه‌ بکاته‌وه‌ لیسته‌که‌ پاک بکرێته‌وه‌ و هۆکارێکی‌تریش بۆ دروست کردنی کارتی فشار له‌سه‌ر حکوومه‌تی هه‌رێم و یاری کردن به ‌کات ده‌گه‌رێته‌وه‌.

له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا حکوومه‌تی عێراق لیژنه‌یێکی بۆ وردبینی و پێداچوونه‌وه‌ به‌ لیستی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی کوردستان کرد و لیژنه‌که‌ کاره‌کانی له ‌هه‌ر دوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی ده‌ست پێکرد به ‌مه‌به‌ستی پاک‌کردنه‌وه‌ی لیسته‌ له‌ مووچه‌خۆری بندیوار و ژماره‌ی ناڕاست و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقیش له‌ چه‌ندین وته‌یدا ته‌ئکیدی له‌ خه‌رج کردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان کردوووه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11531

Your Comment

You are replying to: .
captcha