به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شێركۆ حه‌مه‌ئه‌مین له عه‌فرینه‌وه له لێدوانێكی تایبه‌تدا به خه‌ندانی ڕاگه‌یاند: "شاندی په‌رله‌مانی كوردستان چوووه‌ته زۆرینه‌ی ناوچه زیان‌پێگه‌شتوووه‌كانی عه‌فرین و زۆرینه‌ی ئه‌و شوێنه مێژوویی و سه‌رچاوه ئاوی و هه‌روه‌ها ئه‌و ناوه‌نده گرنگانه‌ی كه تۆپباران كراون دیكۆمێنتمان كردوووه و به یادداشتێک ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستانی ده‌كه‌ین".
پێشتر وه‌زیری به‌رگریی كانتۆنی عه‌فرین له ڕێگه‌ی خه‌ندانه‌وه داوای هاوكاری و پێداویستیی پزیشكی كرد و ڕای‌گه‌یاندبوو: "پێداویستیی پزیشكی‌یان كه‌مه و برینداریان زۆره".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی شاندی په‌رله‌مان بۆ عه‌فرین وتیشی: "شانده‌كه‌ی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ خۆیدا بڕێک هاوكاری و پێداویستیی پزیشكی گه‌یاندوووه‌ته ده‌ست نه‌خۆشخانه‌ی ئاڤرین له عه‌فرین".
شێركۆ حه‌مه‌ئه‌مین له‌باره‌ی بوونی مه‌ترسییه‌كانی كانتۆنی عه‌فرین وتی: "كانتۆنی عه‌فرین 4 ساڵ پێش ئێستا ئه‌و مه‌ترسییه‌یان هه‌بووه له‌سه‌ر هێرشكاری بۆ سه‌ر خاكه‌كه‌یان به‌ڵام ئیراده‌ی عه‌فرین زۆر به‌هێزه و هه‌رگیز ناكه‌وێت. ئه‌وه‌ی له ئێستادا پێویست بێت هاوكاری و پاڵپشتیی مرۆییی خێرایه بۆ زیان‌لێكه‌وتوووانی عه‌فرین".
شێركۆ حه‌مه‌ئه‌مین ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: "سوپای توركیا زۆرێک له سه‌رچاوه ئاوی و بینای حكوومی و خزمه‌تگوزارییه‌كانی كردۆ‌ته ئامانج له هێرشه‌كاندا و ته‌نانه‌ت له به‌رنامه‌یدا بوووه به‌نداوی میدانكێی كانتۆنی عه‌فرین بته‌قێنێته‌وه كه ئه‌وه‌ش هێنده‌ی له‌ناوچوونی زیانی ده‌بوو".
تورکیا له 20ی مانگی ڕابردوووه‌وه ھێرشی بۆ سه‌ر عه‌فرین ده‌ست پێکردوووه و شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه به‌رگری ده‌که‌ن و ڕێگه‌یان له پێشڕه‌وی گرتوووه. توركیا ده‌یه‌وێت عه‌فرین له ژێر ده‌ستی هێزه كوردییه‌كان بهێنێته ده‌ره‌وه و داگیری بكات به بیانووی ئه‌وه‌ی "هێزه‌كانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه وه‌كوو باڵێكی سه‌ربازیی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)" كار ده‌كه‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment