فه‌رمانده‌ی گشتیی یه‌په‌گه‌: ڕێگر نین له‌ هاتنی سوپای سووریا بۆ عه‌فرین

به‌شی سووریا- فه‌رمانده‌ی گشتیی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (YPG) ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ئێمه هیچ كێشه‌یێكمان نییه‌ له‌ چوونی سوپای سووریا بۆ کانتۆنی عه‌فرین بۆ به‌شدار بوون له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌ و به‌رگری کردن له‌ عه‌فرین ئه‌رکی سوپای سووریایه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سیپان حه‌مۆ فه‌رمانده‌ی گشتیی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (YPG) به‌ ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگه‌یاندوووه‌: "كێشه‌مان نییه‌ له‌ هاتنی هێزه‌كانی سوپای سووریا بۆ به‌رگری كردن له‌ عه‌فرین و سنووره‌كانی عه‌فرین له‌ به‌رامبه‌ر داگیركاریی توركیا".

ناوبراو وتیشی: "حکوومه‌تی سووریا هه‌میشه‌ ڕای‌ده‌گه‌یێنێت كه‌ عه‌فرین به‌شێكه‌ له‌ سووریا و ئێمه‌ش ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر عه‌فرین به‌شێكه‌ له‌ سووریا ده‌بێ حکوومه‌تی سووریا به ‌ئه‌ركی خۆی هه‌ڵبسێت."

فه‌رمانده‌ی گشتیی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل جه‌ختیشی کرده‌وه‌ که‌ یه‌په‌گه‌ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌ به‌شێک له‌ خاكی سوریا ده‌زانێت.

سیپان حه‌مۆ ده‌شڵێت: "تا ئه‌م ساته‌ هیچ هه‌نگاوێكی کرداریمان له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی سووریاوه‌ به‌رامبه‌ر به ‌له‌شكركێشی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین نه‌بینیوه‌. ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ ته‌نها هه‌ماهه‌نگییێكی سنوورداره‌ له‌ نێوان یه‌په‌گه‌ و حکوومه‌تی سووریا بۆ ئاسانکاری کردن له‌ چوونی هاوكاری مرۆیی بۆ کانتۆنی عه‌فرین."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11528

Your Comment

You are replying to: .
captcha