به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سوپای دیموکراتیکی سووریا ئاماری خه‌ساره‌کانی 23 ڕۆژ شه‌ڕی عه‌فرینی ڕاگه‌یاند.
به‌پێی ئه‌و به‌یاننامه‌یه، له کاتی ده‌ست پێکردنی شه‌ڕی عه‌فرین له 20ی جانیڤێری تاکوو 12ی فێبریوێری به گشتی ٨٦٢ چه‌کدار و سه‌ربازی تورکیا و 98 شه‌ڕڤانی کورد کوژراون.
له‌و ماوه‌یه‌دا له ئه‌نجامی بۆردومانه‌کانی تورکیا ١٨٠ هاووڵاتیی مه‌ده‌نی شه‌هید بوون که منداڵ و ژن و به‌ساڵاچوویان له‌ناودایه. هه‌روه‌ها ٤١٣ هاووڵاتیش بریندار بوون که برینی ژماره‌یێکیان قورسه.
هه‌ر له ئه‌نجامی شه‌ڕ و بۆردومانه‌کاندا ۹۸ شه‌ڕڤانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه شه‌هید بوون.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتوووه: سوپای تورکیا له ماوه‌ی ئه‌و ٢٣ ڕۆژه‌دا ٦٦٨ هێرشی به فڕۆکه‌ی بۆمبهاوێژ کردۆته سه‌ر ناوچه‌ی ئاوه‌دانی و شوێنی نیشته‌جێبوونی هاووڵاتیان و ڕێگاوبان و دامه‌زراوه‌ی خزمه‌تگوزاری و ناوه‌نده ئابوورییه‌کان. هه‌روه‌ها ٢٦٤٥ جار به مووشه‌کی دوورهاوێژ و تۆپی سه‌ر تانک ناوچه‌که‌ی بۆردومان کردوووه و ١٦ جاریش به کۆپته‌ر ناوچه‌که‌ی مووشه‌ک باران کردوووه.
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا و به گوێره‌ی به‌یاننامه‌ی هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک، هێزه‌کانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه ٤٠٩ جار له‌گه‌ڵ سوپای تورکیا و گرووپه چه‌کداره‌کان له شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌دا ڕووبه‌ڕووی یه‌ک بوونه‌ته‌وه.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا زیاتر هاتوووه: له سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌وه تا ئێستا هێزه کوردییه‌کان توانیویانه 2 کۆپته‌ری تورکیا بخه‌نه خواره‌وه و 51 ئۆتۆمبێل و تانکی سه‌ربازیش کراونه‌ته ئامانج که هه‌ندێکیان تێکشکاون و به‌شێکیشیان ته‌نها زیانیان به‌رکه‌وتوووه.
سه‌رچاوه: فورات نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment