کوردپرێس: ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/2/24، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە ماتیۆ تولەر، باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق کرد و لە دیدارەکەدا بارودۆخی عێراق و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا تاووتوێ کرا.
باڵوێزی ئەمریکا پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی لە بەرامبەر هەڕەشەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان، بە تایبەتی دوای هێرشەکەی شاری هەولێر.
ماوبراو هەروەها سوپاسی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمیشی کرد بۆ لێهاتوویی و شارەزاییان لە مامەڵەکردن لە گەڵ هێرشە تیرۆریستییەکە و دەستبەجێ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە کردن بە هەماهەنگیی لە گەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان.
هەروەها باڵوێزی ئەمریکا، گوتیشی: "بە هەماهەنگیی لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی و ھەرێمی کوردستان، کاردەکەین بۆ ئەوەی ئەنجامدەرانی هێرشەکەی سەر هەولێر، باجی تاوانەکەیان بدەن و بە سزای خۆیان بگەن".
لای خۆیەوە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی پشتیوانیی ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانانی کرد و جەختی لەوە کردەوە، کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە، فاکتەرێکی گرنگیی ئاسایش و سەقامگیریی دەبێت لە ناوچەکەدا.
Your Comment