به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 23ی ڕێبه‌ندان/ 12ی فێبریوێری مامۆستایانی ناڕازی هه‌ر دوو ئاڕاسته‌ی شه‌قامی سالمیان له به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوا داخستوووه و به به‌رز كردنه‌وه‌ی دروشم داوای پێدانی مووچه ده‌كه‌ن له واده‌ی خۆیدا".
نه‌به‌رد ئه‌حمه‌د یه‌کێک له مامۆستایانی ناڕازی له گه‌رمیان به خه‌ندانی ڕاگه‌یاند: بۆ داوا كردنی مافه‌كانیان و باشتر كردنی ژیانیان و پێدانی مووچه‌كانیان هاتوونه‌ته به‌رده‌م په‌روه‌رده و دژی هه‌وڵی حیزبه‌كان و په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ده‌وه‌ستینه‌وه كه هه‌وڵی شكاندنی بایكۆت ده‌ده‌ن له كاتێكدا هیچ كێشه‌یێكی مامۆستایان چاره‌سه‌ر نه‌كراوه .
مامۆستا ناڕازییه‌كه‌ی گه‌رمیان ئه‌وه‌شی وت که بڕیاره له كۆتاییی خۆپیشاندانه‌كه به‌یاننامه‌یێک بۆ رای گشتی بڵاو بكه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆ ده‌بنه‌وه بۆ باس كردنی پرسی خوێندن و بایكۆتی مامۆستایان و هه‌روه‌ها كۆتایی پێهێنانی بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندن.
خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییی مامۆستایانی هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ی سێ ساڵه به‌رده‌وامی هه‌یه و له دوو ساڵی ڕابردووش‌دا له پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی راپه‌ڕین زیاتر له سێ مانگ بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندنیان كرد به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێم هیچ پێداچوونهوهیێكی به سیسته‌می پاشه‌كه‌وت كردنی مووچه‌دا نه‌كرد و به بڕیاره‌كه‌یدا نهچوووهوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment