شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌مڕۆ شاندێكی دیكه‌ی پارتی له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانی كردنی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.

کوردپرێس: مه‌حموود محه‌مه‌د، وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێکدا رایگەیاند: "یه‌كریزی لایه‌نه‌ كوردییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناو‌خۆی و په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا، هه‌نگاوی پێویستی ناوه‌، ئه‌مڕۆش شاندێكی دیكه‌ی پارتی له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانی كردنی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات".

مه‌حموود محه‌مه‌د ئاماژەی بەوەش کرد، تەوەری سەرەكیی گفتوگۆكانی شاندی پارتی، "تاتوێ كردنی پەیوەندییەكانە لەگەڵ لایەنە شیعە و سوننەكان و حكوومەتی عێراق".

پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆتایی ساڵی رابردوەوە چەند جارێک سەردانی بەغدای کردوە بۆ گفتوگۆ کردن لەگەڵ لایەنەکانی عێراق.

سەرچاوە: خەندان

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1146

Your Comment

You are replying to: .
captcha