بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەید ئەحسەن عەلەوی لە جێژنی کرێکاری و کارفەرماییی پارێزگا بەبۆنەی سی و نۆهەمیتن ساڵوەگەڕی سەرۆکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وێڕای ئاماژە بەوەی یەکێک لە سەرەکیترین کێشەکانی پارێزگا بێکارییە و وتیشی: ژمارەی زۆری یاسا لە وڵاتدا جاری وایە دەست و پێمان دەبەسێتەوە. جاری وا هەیە لە سەرەوە بڕیارێک دەدرێت بەڵام لە خوارەوە لێکدانەوەی هەڵەی بۆ دەکرێت و دەبێتە لەمپەرێک. ئەمەش دەبێتە هۆکاری بێ ئەنگێزە بوونی سەرمایەدار بۆ دانانی سەرمایە و پشتیوانی لە کار و ڕەخساندنی هەلی کار.
هەروەها باسی لەوەش کرد کە هیچ هەوڵێک بۆ ئاسانکاری لە کار و کاسپیدا ناکرێت و دەریبڕی: بەداخەوە پیشەکانیش بەپێی دەرچوانی زانکۆ نین و ئەمەش بۆتە هۆکاری ئەوەی چینی خوێندەوار بڕۆنە ژێری باری هەموو کارێکەوە.
زیادیشی کرد: دەبێ قبووڵ بکەین لە هەندێک جێگا ئەوانەی وەکوو بەڕێوەبەر دەستنیشان دەکرێن شیاوی کورسییەکەیان نین و ئەمەش بۆخۆی کێشەیێکی دیکە درووست دەکات.
پاشان باسی لە دیاردەی قاچاخ کرد و بە شێرپەنجەی ئابووریی وڵات ناوی لێبرد و وتی: دەبێ ئەم بابەتە ئاوڕی تایبەتی لێبدرێتەوە و بەربەستێک بۆ بەکارهێنانی کاڵای قاچاخ و ئاودیو کردنی بۆ ناو وڵات درووست بکرێت.
وتیشی: کوردستان دەفرایەتیی زۆری لە بواری کانگا، ئاو و ... هەیە بەڵام پرسیاری سەرەکی ئەوەیە چەندە لە سوود و ماڵیاتی کانگاکان بۆ ناوخۆی پارێزگا دەگەڕێتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment