بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری وڵات دوانیوەڕۆی شەممە 21ی ڕێبەندان لە دیدار لەگەڵ باڵوێز و نوێنەرانی چەند وڵات و ڕێکخراوی بیانیدا وتی: ئێران دەتوانێت ببێتە سەمبۆل و دەروازەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ گەیشتن بە قۆناخێکی نوێ.
سەرۆک کۆمار وتیشی پێوەندیی نێوان وڵاتانی جیهان لە 150 ساڵی ڕابردووەوە بە بۆنەی گەشەی ڕێگاکان و مودێڕن بوونی کەرەستەکان ئاسانکاریی بەخۆیەوە بینیوە و ئەو پێوەندیەش ئێستا نزیکتر بووەتەوە.
ناوبرا جەختی کردەوە ئێران دەتوانێت ببێتە دەروازەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ گەیشتنی بە قۆناخێکی نوێ لە بەزەرگانی کردندا و وتیشی ئێران ئەمنییەت و ئاسایشی پێویست بۆ سەرمایەدانەرانی بیانی فەراهەم دەکات و پێشوازییان لێدەکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment