داوه‌رێکی مه‌هابادی بۆ تۆڕی جیهانیی تۆپی ده‌ست هه‌ڵبژێردرا

به‌شی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- بۆ یه‌که‌مین جار له‌ مێژووی تۆپی ده‌ستی مه‌هاباد ئاکۆ که‌ریمی داوه‌ری نه‌ته‌وه‌یی و کاندیدای داوه‌ری نێونه‌ته‌وه‌ییی تۆپی ده‌ست له‌ لایه‌ن فیدراسیۆنی والیباڵی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه‌ وه‌کوو داوه‌ری تۆڕی جیهانی تۆپی ده‌ستی که‌نار ده‌ریای کیش ناسێندراوه‌.

که‌ریمی ڕاهێنه‌ری نێونه‌ته‌وه‌ییی تۆپی ده‌ست هاوپه‌یوه‌ند به‌و هه‌واڵه‌ بۆ کوردپرێس ڕاگه‌یاند: ئه‌مه‌ بۆ یه‌که‌مین جاره‌ که‌ له‌ شاری مه‌هاباده‌وه‌ داوه‌ری کێبه‌رکێکانی تۆڕی جیهانی تۆپی ده‌ستی که‌نار ده‌ریا هه‌ڵده‌بژێردرێت.

ناوبراو زیادی کرد: سێهه‌مین خولی کێبه‌رکێکانی تۆڕی جیهانی تۆپی ده‌ستی که‌نار ده‌ریا به‌ به‌شداری 83 تیپ له‌ 36 وڵاتی جیهان، ڕۆژی 1 تا 5ی مانگی ڕه‌شه‌مه‌ به‌ میواندارێتیی ئێران له‌ دوورگه‌ی کیش به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

که‌ریمی زیادیشی کرد: له‌و کێبه‌رکێیانه‌دا 8 تیپ له‌ ئێرانه‌وه‌ له‌ تۆڕی جیهانیی کیش ناونووسیان کردوووه‌.

ئاکۆ که‌ریمی خوێندکاری دوکتۆرای به‌شی میکانیکه‌ و به‌ڵگه‌ی ڕاهێنه‌ری نێونه‌ته‌وه‌یی ئاستی یه‌کی تۆپی ده‌ستی له‌ ئه‌ورووپادا هه‌یه‌ و ئێستاش وه‌کوو یاریزان له‌ لیگی ده‌سته‌ یه‌کی تۆپی ده‌ستی وڵاتی سلۆونی دایه‌.

ناوبراو پێشینه‌ی داوه‌ریی تۆپی ده‌ستی که‌نار ده‌ریای کێبه‌رکێی لاوانی قاره‌مانی وڵات و هه‌روه‌ها به‌شداری له‌ گرووپه‌ داوه‌رییه‌کان دوو خولی موندیالی تۆپی ده‌ست له‌ ساڵه‌کانی 2015 و 2016، جامی وڵاتانی ئاسیا و فیناڵی یارییه‌ ئاسیاییه‌کانی له‌ هه‌بگه‌دایه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11440

Your Comment

You are replying to: .
captcha