که‌ریمی ڕاهێنه‌ری نێونه‌ته‌وه‌ییی تۆپی ده‌ست هاوپه‌یوه‌ند به‌و هه‌واڵه بۆ کوردپرێس ڕاگه‌یاند: ئه‌مه بۆ یه‌که‌مین جاره که له شاری مه‌هاباده‌وه داوه‌ری کێبه‌رکێکانی تۆڕی جیهانی تۆپی ده‌ستی که‌نار ده‌ریا هه‌ڵده‌بژێردرێت.
ناوبراو زیادی کرد: سێهه‌مین خولی کێبه‌رکێکانی تۆڕی جیهانی تۆپی ده‌ستی که‌نار ده‌ریا به به‌شداری 83 تیپ له 36 وڵاتی جیهان، ڕۆژی 1 تا 5ی مانگی ڕه‌شه‌مه به میواندارێتیی ئێران له دوورگه‌ی کیش به‌ڕێوه ده‌چێت.
که‌ریمی زیادیشی کرد: له‌و کێبه‌رکێیانه‌دا 8 تیپ له ئێرانه‌وه له تۆڕی جیهانیی کیش ناونووسیان کردوووه.
ئاکۆ که‌ریمی خوێندکاری دوکتۆرای به‌شی میکانیکه و به‌ڵگه‌ی ڕاهێنه‌ری نێونه‌ته‌وه‌یی ئاستی یه‌کی تۆپی ده‌ستی له ئه‌ورووپادا هه‌یه و ئێستاش وه‌کوو یاریزان له لیگی ده‌سته یه‌کی تۆپی ده‌ستی وڵاتی سلۆونی دایه.
ناوبراو پێشینه‌ی داوه‌ریی تۆپی ده‌ستی که‌نار ده‌ریای کێبه‌رکێی لاوانی قاره‌مانی وڵات و هه‌روه‌ها به‌شداری له گرووپه داوه‌رییه‌کان دوو خولی موندیالی تۆپی ده‌ست له ساڵه‌کانی 2015 و 2016، جامی وڵاتانی ئاسیا و فیناڵی یارییه ئاسیاییه‌کانی له ههبگهدایه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment