کۆمەڵەشێعری شاعیرێکی کورد بە شێوەزاری لەکی بڵاو کرایەوە

بەشی فەرهەنگ و هونەر- کۆمەڵەشێعری شاعیرێکی دەڕەشاری لە سەر شێوەزاری لەکی بڵاو کرایەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس کۆمەڵەشێعری مەریەم کۆلیوەند بە ناوی "دار ئاسۆ" لە لایەن بڵاڤگەی "پەراکەندە"ی خوڕەم ئاوا لە 1000 بەرگدا بڵاو کرایەوە.

مەریەم کۆلیوەند لەو بارەیەوە بە کوردپرێسی وت: ئەو کۆمەڵە شێعرە 120 لاپەڕەیە کە 18 غەزەڵ و 40 دوو بەیتی لە خۆ دەگرێت و ئێلیمانی خەم و داخی دووریی باوک و تەوەری ئەویندارانە تێیدا ڕەنگ دەداتەوە.

ئەوەش یەکەم کتێبی چاپ­کراوە کە هەموو شێعرەکانی لەکییە و خانمێک هۆنیویەتەوە چوونکە پێشتر شێعری لەکی لەلایەن پیاوانەوە دەهۆنرایەوە.

ناوبراو سەبارەت بە شێوازەرەکەی ئەو شێعرانە گوتوویەتی: پاش وەفاتی باوکم تەنها بە شێعری لەکی سوکناییم بۆ ئەهات هەر بۆیەش زمانی فارسیم بەتەواوەتی واز لێهێنا و ڕووم کردە شێوەزاری لەکی و هیوادارم توانیبێتم خزمەتێکی فەرهەنگەکەم بکەم.

News Code 11438

Your Comment

You are replying to: .
captcha