بەپێی هەواڵی کوردپرێس کۆمەڵەشێعری مەریەم کۆلیوەند بە ناوی "دار ئاسۆ" لە لایەن بڵاڤگەی "پەراکەندە"ی خوڕەم ئاوا لە 1000 بەرگدا بڵاو کرایەوە.
مەریەم کۆلیوەند لەو بارەیەوە بە کوردپرێسی وت: ئەو کۆمەڵە شێعرە 120 لاپەڕەیە کە 18 غەزەڵ و 40 دوو بەیتی لە خۆ دەگرێت و ئێلیمانی خەم و داخی دووریی باوک و تەوەری ئەویندارانە تێیدا ڕەنگ دەداتەوە.
ئەوەش یەکەم کتێبی چاپ­کراوە کە هەموو شێعرەکانی لەکییە و خانمێک هۆنیویەتەوە چوونکە پێشتر شێعری لەکی لەلایەن پیاوانەوە دەهۆنرایەوە.
ناوبراو سەبارەت بە شێوازەرەکەی ئەو شێعرانە گوتوویەتی: پاش وەفاتی باوکم تەنها بە شێعری لەکی سوکناییم بۆ ئەهات هەر بۆیەش زمانی فارسیم بەتەواوەتی واز لێهێنا و ڕووم کردە شێوەزاری لەکی و هیوادارم توانیبێتم خزمەتێکی فەرهەنگەکەم بکەم.
Your Comment