به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌گه‌رچی به‌رپرسانی كورد ده‌ڵێن به‌شێک له چه‌كدارانی ئه‌و هێزه‌ی به ئاڵایێكی سپییه‌وه له به‌شێک له گونده‌كانی نێوان كفری و دووزخورماتوودا جێگیر بوون بۆ ئه‌وان ناسراون و پاشماوه‌ی داعشن، به‌ڵام ناسنامه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و گرووپه چه‌كداره و ژماره و ناو و توانایان له‌گه‌ڵ ئه‌و فڕۆكانه‌ی سه‌ردانی ده‌كردن ئاشكرا نه‌كراون و به نهێنی ماونه‌ته‌وه.
هێرشی به‌رفراوانی هێزه عێراقییه‌كان بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی ئه‌م گرووپه وه‌ڵامی به‌شێک له نهێنییه‌كان ده‌داته‌وه، به‌ڵام ئێستا بۆ كورد مه‌ترسی هێزه عێراقییه‌كان له هێزه سپییه‌كه زیاتره.
ئه‌م هێزانه به ناوی كۆنترۆڵ كردنه‌وه‌ی به‌رزاییه‌كانی دووزخورماتووه‌وه تا نزیكی كفری هاتوون، به‌ڵام ده‌ستیان به‌سه‌ر بیره نه‌وته‌كانی غەڕه و په‌ڵكانه‌دا گرتوووه و به بیانووی پاراستنی ئاسایش و چه‌سپاندنی یاساوه له‌و ناوچه‌یه ناكشێنه‌وه.
ئه‌گه‌رچی هێزه عێراقییه‌كان به بیانووی پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه‌وه ده‌مێننه‌وه، به‌ڵام به‌رپرسانی كورد پێیان وایه كه مانه‌وه‌ی هێزه عێراقییه‌كان بۆ ئه‌وان زیانی زۆره و قه‌بووڵ كرا‌و نییه. ده‌ڵێن، هیچ پێویست ناكات ئه‌و هێزانه له ناوچه‌كه بمێننه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئێن ئاڕ تی، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یاندا بۆ به‌رزاییه‌كانی كفری و خورماتوو، هێزه عێراقییه‌كان داوای ڕاده‌ست كردنی بازگه‌كانی سنووری ناحییه‌ی نه‌وجولیان له هێزه كوردییه‌كان كردوووه، به‌ڵام هێزه كوردییه‌كان به‌وه ڕازی نه‌بوون.
هەروەها به‌رپرسانی كورد پێیان وایه ئامانجی هێزه عێراقییه‌كان لە ئۆپراسیۆنەکە بۆ ده‌ستگرتن بوو به سه‌ر بیره نه‌وته‌كانی غه‌ڕه و په‌ڵكانه و به‌رزاییه‌كانی نێوان كفری و دووزخورماتوودا، بۆیە پاك كردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه له هێزه سپییه‌كه ته‌نها بیانووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment