بهپێی ههواڵی کوردپرێس، لە کەرکووک جگە لە پارتى لایەنە سیاسییە کوردییەکان بارەگاکانیان کراوەیە و لە کۆڕ و کۆبوونەوە و پرسە چارەنوسسازەکانی تایبەت بە شارەکە بەشدارى دەکەن.
حەکیم عوبێد باژێروانی بزوتنەوەی گۆڕان لە کەرکووک دەڵێت: نەگەڕانەوەى هەر هێزێکی کوردی بۆ شارەکە زیاتر ڕێ بۆ ئەو هێز و لایەنانە خۆش دەکات کە دژایەتى کورد دەکەن چییان بوێت ئەنجامى بدەن.
بەهۆی نەگەڕانەوەی ئەو ئەندامانەى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکووکیش کە سەر بە پارتین ئەنجومەنی پارێزگاکە نەیتوانیوە کۆ ببێتەوە تاکوو پارێزگار و سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگا هەڵبژێردرێن کە ئێستا پارێزگاکە بە وەکالەت لە لایەن عەرەبێکەوە بەڕێوە دەبرێت.
لە ئێستادا ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک چەند کێشەیێکى ڕوبەڕوو بۆتەوە، دیارترینیان ناکۆکییەکانى نێو لیستی برایەتین کە پارتى تیایدا زۆرینەیە و ئەندامەکانى ئامادە نین بگەڕێنەوە و بەشداریى لە کۆبوونەوەى ئەنجومەنى پارێزگادا بکەن تا ئەو کۆبوونەوەیەش نەکرێت پرسى پارێزگار یەکلا ناکرێتەوە.
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment