بهپێی ههواڵی کوردپرێس، سامان سەنگاوی، مامۆستای ئایینی بە خەندان-ی ڕاگەیاند: "بڕیارمان دا کە لە مزگەت بێینە دەرەوە و لە شوێنە گشتییەکانی سلێمانی نوێژی ھەینی بکەین، بۆیە بڕیارمان دا لە پارکی ئازادی لە سەکۆی ئازادی ئەم نوێژی ھەینییە، بخوێنین بۆ پاڵپشتی و ھاوخەمی بۆ عەفرین، ناوی نوێژەکەمان نا (نوێژی سەرکەوتنی عەفرین)''.
وتیشی: ھاتنە دەرەوەمان لە مزگەوتەکان نزاکردنمان بوو بۆ عەفرین و پاڵپشتی و ھاوخەمی خۆمان دەربڕی بۆ بەرزکردنەوەی مەعنەویاتی شەڕەڤانانی عەفرین و بۆ سەلماندنی ئێمەی موسوڵمان.
لە ٢٠ی مانگی دیسێمبێری ئەمساڵەوە ھێرشی فرۆکەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین دەستیپێکردوووە و تورکیا لە ئاسمانەوە بە فرۆکە بۆردومانی ناوچە جیاوازەکان دەکات و سەدان کەسی مەدەنی شەھید و بریندار بوون.
تا ئێستا شەڕ لە ناوچە سنوورییەکانی عەفرین لەگەڵ تورکیا بەردەوامە شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە ڕێگری لە پێشڕەوی سوپای تورکیا دەکەن.
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment